بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد حه‌مه عه‌لی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌یێك كه له‌به‌ر ده‌ستماندایه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه 62ملیۆن دۆلار بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌رخان كراوه، 47 ملیۆن دۆلاری به‌ناوی ئاگركوژێنه‌وه، یه‌ك ملیۆن دۆلاری بۆ راوێژكاری خه‌رج كراوه، ئه‌وه‌ی تری نادیاره وه‌زاره‌تی ناوخۆش هیچ وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه ئه‌م پاره‌یه بۆچی ته‌رخان كراوه.
وتیشی: 43ملیۆن دۆلار بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خه‌رجكراوه وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش ده‌ڵێت 30 ملیۆنی دۆلاری له‌و پاره‌یه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی راشیگه‌یاند: له كابینه‌كانی پێشتردا 182 ملیۆن دۆلار بۆ زانكۆی ئه‌مریكی له دهۆك و سلێمانی ته‌رخان كراوه، له كاتێكدا ئه‌و زانكۆیانه ئه‌هلین و پاره لهخوێندكاران وه‌رده‌گرن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانمان پێشكه‌ش به‌ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كردووه و داوا ده‌كه‌ین ده‌ست بهئیجرائاتهكان بكرێت.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment