بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لیستی تیرۆری تازە کردەوە و ناوی ساڵح موسلیمی خستووەتە نێو لیستی ئەو کەسانەی تورکیا بە تاوانی تیرۆر بەدوایاندا دەگەڕێت.
ناوی ساڵح موسلیم خراوەتە لیستی سوور و بڕی 4 ملیۆن لیرەی تورکی (ملیۆنێک و 40 هەزار دۆلاری ئەمریکی) وەک خەڵات دەستنیشان کراوە بۆ ئەو کەسەی شوێنەکەی ئاشکرا بکات.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە لیستە نوێیەکەدا 44 ناوی نوێی لە لیستی سوور و 26 ناوی نوێی لە لیستی شین، 34 لە لیستی سەوز، 37 لە لیستی پرتەقاڵی و 89 لە لیستی رەساسی زیاد کردووە.
لە لیستی تیرۆری وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا، کە کۆی گشتی ناوی 880 کەس هەیە، 128 کەس لە پارتی چەپی تووندئاژۆ، 599 کەس لە پەکەکە، 73 کەس لەو رێکخراوە تیرۆریستییانەی ئایین دەکەنە ئامراز، 80 کەسیش لە جەماعەتی فەتحوڵڵا گیولەنن.
ئەوەش لە حاڵێکدا کە پێشتر لە ساڵەکانی 2013 و 2014دا ساڵح موسلیم بۆ تورکیا بانگهێشت کرابوو و تەنانەت دەوترێت بۆ گواستنەوەی مەزاری سوڵتان سولەیمان بۆ تورکیا هاوکاریی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا کردووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment