بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی ئەکبەر ولایەتی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 23ی ڕێبەندان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وڵاتانی دۆستداری ئەهلی بەیت بە هەواڵنێرانی وت: ئێمە وڵاتێکی گرینگ لە ڕۆژئاوای کشوەری ئاسیاین و مافی ئەوەمان هەیە وەڵامی بانگهێشتی وڵاتانی دۆستی خۆمان بدەینەوە. ئەگەر داوایان لە ئێمە کردووە کە هێڵی بەرخۆدان تۆکمە بکەینەوە وەڵامەکەمان ئەرێنی دەبێت.
ناوبراو وتیشی ئەگەر ئێمە لە سووریا و عێراق ئامادە دەبین لە سەر بانگهێشتی حکوومەتی ئەو وڵاتانەیە.
ولایەتی درێژەی دا: بەریتانیا و ئەمریکا و فەرانسا لەم ناوچەدا نین، بۆ چی دەستێوەردان لە کاروباری ناوچەکە دەکەن؟ بەڵام نیگەرانی ئامادەبوونی ئێرانن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment