بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی داواکاری کۆماری ئەنقەرە دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەبارەی پڕوپاگەندە کردن بۆ تیرۆر و پڕوپاگەندەی لەکەدار بۆ ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون لە میانی گوتارەکاندا لە کۆنگرەی سێیەمی هەدەپە لە هۆڵی وەرزشی ئەنقەرە.
لەو میانەیەدا دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لە بارەی پەرلەمانتاری بازنەی ئیستانبوڵی هەدەپە، سڕی سوڕەییا ئۆندەر کە سەرۆکایەتی دیوانی کۆنگرەکەی دەکرد هەروەها لە هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، پەروین بوڵدان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە کردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی"، "هاندانی خەڵک بۆ رق و کینە و دووبەرەکی" و "ستایش کردنی تاوان و تاوانبار.
سەرچاوە: جمهووریەت
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment