کوردپرێس، ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون له عه‌فرین دووهه‌م ئۆپه‌راسیۆنی فراوانی سه‌ربازیی تورکیایه له سووریا و یه‌که‌م ئۆپه‌راسیۆنی گه‌وره‌یه که دژ به هێزی کوردی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌بێت. کوردی سووریا له 2012وه هێدی هێدی کۆنتڕۆڵی باکووری سووریای به‌ده‌سته‌وه گرتوووه و ده‌ستی کردوووه به پێکهێنانی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر یان کانتۆن.
ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ڵێت ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوون کردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزی کوردی سووریا ناسراو به یه‌په‌گه‌یه که تورکیا به تیرۆریستیان ناو ده‌بات و ده‌ڵێت سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردستانن به‌ڵام له لایێکی دیکه‌وه یه‌په‌گه‌ش له شه‌ڕی دژ به داعشدا هاوپه‌یمانی ئه‌مریکایه. عه‌فرین که‌وتۆته ڕۆژئاوای ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا به‌ڵام له هه‌موو ئه‌و ناوچه کوردنشینانه‌ی له ساڵی 2014ه‌وه له بنده‌ست داعش ئازاد کراون، دابڕاوه. ئه‌نقه‌ره به‌نیازه ناوچه‌یێکی ئه‌من به قووڵایی 30 کیلۆمه‌تر له عه‌فرین دابمه‌زرێنێت و بیلکێنێت به هێڵی سنووری ئه‌عزاز-جرابلۆسه‌وه که سوپای تورکیا له ساڵی 2016ه‌وه کۆنتڕۆڵی کردوووه. وێده‌چێت ناوچه‌ی عه‌فرین کاتی ئاسایش هیچ گرینگایه‌تیێکی ژێئۆپۆلتیکی بۆ هیچ لایه‌نێک نه‌بوووه به‌ڵام ئێستا بۆته گرێ کۆێره‌یێکی سیاسی که قازانجی ئه‌مریکا، ڕووسیا و تورکیای تێیدا تێکه‌ڵه و هه‌موویان پلان و به‌رنامه‌یان بۆ داهاتووی سووریا ڕشتوووه. عه‌فرین له هه‌مان سه‌ره‌تای شه‌ڕی سووریاوه ناوچه‌یێکی ژێر کۆنتڕۆڵی سووریا بووه و تورکیا هه‌وڵی داوه ڕه‌زامه‌ندیی ڕووسیا وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌نجام بدات.
عه‌فرین پێچەوانەی ناوچە کوردنشینەکانی دیکەی سووریا میوانداری ئەمریکا نەبووە بەڵکوو سەدان کەس لە هێزە ڕووسییەکان لەو ناوچەیە بوون ئەوەش بووە هۆی تووڕە بوونی تورکیا.
ئەردۆغان پێش لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی تورکیا و سەرۆکی ڕێکخراوی «میت»ی ڕوانەی ڕووسیا کرد تا ڕووسیا ڕازی بێت ئاسمانی عەفرین لە ڕووی فڕۆکەکانی تورکیا بکاتەوە و هێزەکانی لە عەفرین بکشێنەوە. پاش ئەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە عەفرین دەستی پێ‌کرد.
ئەنقەرە و مۆسکۆ پاش یەک سەدە دژایەتی کردنی یەکتر، ئێستا پێوەندیی دۆستانەیان پێکەوە هەیە و تورکەکان وریان تاکوو دۆستە ڕووسییەکانیان نەڕەنجێنن.
ڕووسیاش بە فێڵەوە یارییەکە دەباتە پێشەوە و بە بۆنەی مۆڵەت دەانی بە ئەردۆغان ئێستا ئیمتیازی لێوەردەگرێت بۆ پێشڕەوەیی بەشار ئەسەد. ڕووسیا هەروەها دەشزانێت شەڕی کورد و تورک لە عەفرین وابەستەیی تورکیا بە ڕووسیا زیاتر دەکات و کوردیش مەجبوور دەکات ڕێگا چارەیێکی سیاسی بۆ ئاشتی کردن لەگەڵ دەوڵەتی سووریا بدۆزێتەوە.
پرسەکەی لە بەرەی تورکی- ئەمریکی کێشەی زیاتری هەیە. هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە کاتێکدا ڕوویداوە کە پێوەندییەکانی لەگەڵ واشنتەن لە نزمترین ئاستی مومکیندا بوو و ئەگەری ئەوەی هەیە کە بارگرژیی نێوانیان پەرەبسێنێت. ئەردۆغان لە مێژەوە تووڕەیی خۆی بۆ پشتگیریی ئەمریکا لە کورد دەربڕیووە و ئەمریکای بە پشتگیری کردن لە تیرۆریزم تۆمەتبار کردووە و هەڕەشەی کردووە کە کرۆیدۆری تیرۆر لە ناو دەبات.
پاش پێکدادانی نێوان کورد و تورک لە عەفرین دەوڵەتی ترەمپ دەتوانێت پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئەنقەرە و کوردەکان هاوسەنگ بکات. هێزە کوردەکان وەکوو هاوکاری ئەمریکا لە شەڕی داعش دێنە ئەژمار و ئێستا تەرکیزیان لەسەر شەڕی عەفرینە. کوردەکان گوشار دەخەنە سەر ئەمریکا ئامانجەکانی تورکیا ڕابوەستێنێت.
بەرپرسانی ئەمریکی بە تورکەکانیان گوتووە پێوەندییان لەگەڵ کورد کاتییە و پاش سەقامگیر بوونی باکووری سووریا ئەو پێوەندییانەش کۆتای‌یان پێدێت، بەڵام مومکینە پرسەکە بەو ئاسانیە نەبێت، بە ئاوڕدانەوە لە گۆڕانکاری لە ستراتێژیی ئەمریکا لە سووریا و تەرکیز لەسەر دابەزاندنی دزەی هەندێک لە وڵاتەکان لە سووریا دەوڵەتی ترەمپ بۆ بەجێ هێشتنی سووریا پەلە ناکات و کوردەکان بەجێ ناهێڵێت.
ئێستاش زاڵ بوونی ئاقاری ناسیونالیستی لە تورکیا دەتوانێت پێگەی ئەردۆغان تۆکمە بکات و کەمپینی 2019 بۆ هەڵبژادرنەکانی سەرۆک کۆماری دەست پێ‌بکات. ئەردغان فەرمانی بە مزگەوتەکانی تورکیا داوە سوورەتی فەتح بخوێننەوە و هەڕەشەی ئەوەشی کردووە ئەگەر کەس ڕووبەڕووی ببێتەوە بە سەریدا تێدەپەڕێت.
سەرچاوە: ئەنجومەنی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەورووپا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment