تورکیا سه‌ری داویه‌ له‌ به‌رد و پلانه‌ سه‌ربازییه‌که‌ی ده‌گۆڕێت

به‌شی سووریا- وته‌بێژی YPG‌ له‌ عه‌فرین وتویه‌تی: سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک ئه‌رکانی گشتیی هێزی چه‌کداری تورکیا بۆ به‌ره‌ی شه‌ڕی عه‌فرین ده‌یسه‌لمێنێت سوپای تورکیا و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌و شه‌ڕه‌دا شکستیان هێناوه‌ و به‌نیازن پلانه‌ سه‌ربازییه‌کانیان بگۆڕن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، برووسک حه‌سه‌که‌، وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له‌ کانتۆنی عه‌فرین وتوویه‌تی: تورکیا پاش ئه‌وه‌ی به‌رخۆدانی بوێرانه‌ی ئێمه‌ی بینی و نه‌یتوانی پێشڕه‌وی بکات ده‌ستی داوه‌ته‌ گۆڕینی پلانه‌ سه‌ربازییه‌که‌ی و جێبه‌جێ کردنی پلانێکی نوێ.

حه‌سه‌که‌ وتووشیه‌تی: ڕۆژی شه‌ممه‌ ژێنڕاڵ هۆلۆسی ئاکار سه‌رۆک ئه‌رکانی گشتیی هێزی چه‌کداری تورکیا بنکه‌کانی سوپای تورکیا و چڵکاوخورانی ئه‌و سوپایه‌ی به‌ سه‌ر کرد بۆ ئه‌وه‌ی پلانێکی نوێی سه‌ربازییان پێڕابگه‌یێنێت چوونکه‌ سوپای داگیرکاری تورکیا زه‌بری قورسی له‌ لایه‌ن سوپای دیموکراتیکه‌وه‌ لێدراوه‌ و نه‌یتوانیوه‌ له‌ عه‌فرین پێشڕه‌وی بکات.

ناوبراو زیادی کرد: ماوه‌ی 48 کاتژمێر پاش سه‌ردانه‌که‌ی ئاکار شه‌ڕڤانانی سوپای دیموکراتیک گورزی کوشنده‌یان له‌ سوپای تورکیا و چڵکاوخورانی ئه‌و سوپایه‌ دا و ده‌یان سوپای تورک و میلیشیایان کوشتوووه‌ و ده‌وڵه‌تی تورکیاش پێنه‌شاردراوه‌ته‌وه‌ و به‌ فه‌رمی دانی پێداناوه‌.

هه‌روه‌هاش شه‌ڕڤانان دوو کۆپته‌ری سوپای تورکیایان خستۆته‌ خواره‌وه‌ و چه‌ندین تانکیان تێکشکاندوووه‌ و سوپای تورکیا چه‌ندین ناوچه‌ و خاڵی له‌ ده‌ست دا که‌ داگیری کردبوون.

حه‌سه‌که‌ سه‌باره‌ت به‌ هێرشی YPG‌ بۆ سه‌ر بارگه‌کانی سوپای تورکیا و هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ئه‌عزاز وتی: شه‌ڕڤانان له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا توانیان هه‌موو بارگه‌کانیان بڕووخێنن و مه‌خزنی ته‌قه‌مه‌نییه‌کانیان بته‌قێننه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هاوار نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11501

Your Comment

You are replying to: .
captcha