بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەنتەری کولتووریی ئەرمینیا و کۆنسوڵخانەی ئەرمینیا کرانەوە.
هەروەها لەو ڕێوڕەسمەدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی، ئارتاک ئاپیتۆنیان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق و کۆنسوڵی ئەرمینیا لە هەولێر، ئامادە بوون.
شایانی باسە لەسەر قەڵای هەولێر، سەنتەری کولتووریی ئەرمینیا و هەروەها لەنێو شاری هەولێریش کۆنسوڵخانەی ئەرمینیا کرانەوە.
Your Comment