لە هەولێر کۆنسوڵخانە و سەنتەری کولتووریی ئەرمینیا کرانەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کرایەوە، هاوکات سەنتەری کولتووریی ئەرمینیاش لە قەڵای هەولێر کرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەنتەری کولتووریی ئەرمینیا و کۆنسوڵخانەی ئەرمینیا کرانەوە.

هەروەها لەو ڕێوڕەسمەدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی، ئارتاک ئاپیتۆنیان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق و کۆنسوڵی ئەرمینیا لە هەولێر، ئامادە بوون.

شایانی باسە لەسەر قەڵای هەولێر، سەنتەری کولتووریی ئەرمینیا و هەروەها لەنێو شاری هەولێریش کۆنسوڵخانەی ئەرمینیا کرانەوە.

News Code 1150

Your Comment

You are replying to: .
captcha