کوردپرێس- ماڵپه‌ڕی بی بی سی به‌ریتانی بڵاوی کرده‌وه ئێلۆن مه‌سک له سه‌نته‌ری که‌نه‌دی له فلۆریدا بۆ بۆشاییی ئاسمان مووشه‌که نوێیه‌که‌ی به ناوی فاڵکۆن هێڤی"Falcon Heavy" ئاڕاسته‌ی بۆشاییی ئاسمان کرد که توانای هه‌یه بڕی ٦٤ ته‌ن که‌لوپه‌ل هه‌ڵبگرێت واته کێشی پێنج پاسی دوو نهۆمی له‌نده‌نی و به‌وه‌ش ده‌بێته به‌هێزترین مووشه‌ک له جیهاندا.
Falcon Heavy چییه؟
Falcon Heavy قورسترین مووشه‌کی کۆمپانیای "SpaceX"ه و سێ فاڵکۆنی پێوه به‌ستراوه که هه‌ر یه‌کێکیان 9 بزوێنه‌ری هه‌یه واته مووشه‌که‌که به گشتی ٢٧ بزوێنه‌ری هه‌یه و تا ئێستاش هیچ مووشه‌کێک ئه‌و ژماره بزوێنه‌ره‌ی تێدا به کار نه‌هێنراوه و به جۆرێک دیزان کراوه که ده‌توانێت کێشی ٦٤ ته‌ن بۆ خولگه‌ی نزمی زه‌وی هه‌ڵبگرێت.
falcon Heavy چی ده‌کات؟
مووشه‌کی فاڵکۆن هێڤی به سه‌رکه‌وتوویی و به بێ ئه‌وه‌ی بته‌قێته‌وه ئاڕاسته‌ی خولگه‌ی خوارووی زه‌وی کرا. له ئه‌رکێکی تا ڕاده‌یێک قورس‌دا توانای مووشه‌که‌که تاقی کرایه‌وه که ئایا ده‌توانێت ئه‌و کێشه له‌گه‌ڵ خۆیدا بباته خولگه‌که به‌ڵام ئێلۆن مه‌سک سه‌ره‌تا ئۆتۆمبێله‌که‌ی خۆی که ناوی تێسلایه له‌گه‌ڵ مووشه‌که‌که‌دا ئاڕاسته‌ی خولگه‌که کرد، له ئۆتۆمبێله‌که‌دا له کورسی پێشه‌وادا ته‌نێک که وه‌ک شۆفێر ده‌رده‌که‌وێ و جلوبه‌رگی کۆمپانیای SpaceXی له‌به‌ردایه دانیشتوووه.
له ئێستادا ئۆتۆمبێله‌که له مووشه‌که‌که خراوه‌ته ده‌ره‌وه له خولگهیێکدا که ناوی خولگه‌ی گواستنه‌وه‌ی هۆمانه (Hohmann)و به ده‌وری خۆردا ده‌خولێته‌وه. بڕیاره ئه‌و ڕێڕه‌وه ئۆتۆمبێله‌که ببات به دوورییێک که هێنده‌ی دووری خولگه‌ی مه‌ریخه به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌که به‌ره‌و هیچ شوێنێکی دیکه‌ی نزیک مه‌ریخ ناڕوات.
دوو له فاڵکۆنهکان که به"Falcon Heavy"ه‌وه به‌ستراون دوای ئه‌وه‌ی جیا بوونه‌ته‌وه دوێنێ له ناوچه‌یێکی باشووری که‌نه‌دادا نیشتوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها فاڵکۆنی سێیه‌میش شکستی هێنا له نیشتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر کهشتییێکی بێ کاپتن.
ئێلۆن مه‌سک له‌باره‌ی نیشتنه‌وه‌ی دوو فاڵکۆنهکهوه ئه‌و کاره‌ی به کارێکی مه‌زن وه‌سف کرد و وتی: "ئه‌وه خۆشترین شته که تا ئێستا بینیبێتم."
به‌شی سه‌ره‌وه‌ی Falcon Heavy له ئێستادا ئۆتۆمبێله‌که‌ی پێوه به‌ستراوه و ڕێڕه‌وێکی گرتوووه به هیوای ئه‌وه‌ی بگاته خولگه‌ی مه‌ریخ.
هه‌رچه‌نده ئامانجی هه‌ڵدانی ئه‌م مووشه‌که ناردنی ئۆتۆمبێلێک بوو بۆ بۆشاییی ئاسمان به‌ڵام ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که بۆ ئه‌وه‌یه له داهاتوودا له ڕێگه‌ی ئه‌م مووشه‌ک و مووشه‌کی دیکه‌ی پێشکه‌وتووتره‌وه مرۆڤ کاره‌کانی ئاسانتر بکات له بۆشاییی ئاسماندا.
کۆمپانیای SpaceXکۆمپانیایێکی ئه‌هلی ئه‌مریکییه که کاری به‌رهه‌مهێنانی خزمه‌تگوزاریی بۆشاییی ئاسمان ده‌کات و بنکه‌که‌شی له کالیفۆرنیایه. ئیلۆن ڕیڤ مه‌سک که ته‌مه‌نی ٤٦ ساڵه له ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیاکه‌یه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment