به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی دوێچه وله‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایان‌گه‌یاندوووه: ئورسولا ڤوندرلاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له میانی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان وتوویه‌تی: ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا هه‌م یارمه‌تیی پێشمه‌رگه ده‌دات هه‌م یارمه‌تیی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی عێراقیش ده‌دات بۆ شه‌ڕی دژه تیرۆر و به‌تایبه‌ت شه‌ڕی داعش.
ناوبراو وتووشیه‌تی: هێزه ئه‌لمانییه‌کان ڕاسپارده‌یێکی نوێیان پێی‌سپێردراوه بۆ پێکهێنانی باڵانسی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌ور بگێڕن.
ڤوندرلاین زیادی کردوووه: به‌غدا و هه‌ولێر هیوای زۆریان به‌م نێوه‌ندگیرییه‌ی هێزی ئه‌ڵمانی هه‌یه. هێزی ئه‌ڵمانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا ته‌داخول ده‌کات.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا هه‌روه‌هاش ڕای‌گه‌یاندوووه: بڕیاره له سه‌ر ڕاوێژی ڕاوێژکارانی ئه‌لمـانیا هه‌ندێک چاکسازی له سوپای عێراقدا بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment