پارچه‌ به‌ردێكی گه‌ردوونی به ‌نزیک زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- پارچه‌ به‌ردێكی گه‌ردوونی كه‌ پێنج ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ‌بۆشاییی ئاسماندا بینراوه‌ به‌ نزیک زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت.

کوردپرێس- به‌پێی هه‌واڵێكی BBC، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی كاتالینا كه‌ سه‌ر به‌ ده‌زگای گه‌ردونناسیی ناسایه‌ پارچه‌ به‌ردێكی به‌دی كردوووه‌ له‌ بۆشاییی ئاسماندا كه‌ به‌ 2018 CB ناسراوه‌. به‌رده‌كه‌ یه‌ک له‌سه‌ر پێنجی دووریی نێوان مانگ و زه‌ویی بڕیوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 69 هه‌زار و 700 كیلۆمه‌تر.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ 2018 CB تیره‌كه‌ی 40 مه‌تر ده‌بێت و به ‌نزیک زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت به‌ڵام جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر زه‌وی دروست ناكات.

پێشبینی ئه‌وه‌ش کراوه‌ كاتژمێر 1:27 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه‌ به ‌نزیک زه‌ویدا تێبپه‌ڕێت.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11494

Your Comment

You are replying to: .
captcha