عەبادی پشکی کورد لە بودجەدا کەمتر دەکاتەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئەندام پەرلەمانێکی کورد ڕای‌دەگەیێنێت حەیدەر عەبادی بۆ جاری دووەم بەشە بودجەی کورد لە بودجەی گشتیدا کەمتر دەکاتەوە و پێشی وایە عەبادی بەم کارەی دەیەوێ ئاڵۆزی و کێشە دروست ببێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مەسعوود حەیدەر ئەندام پەرلەمانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای‌گەیاند: بەپیچەوانەی چاوەڕوانییەکانی کوردەوە حەیدەر عەبادی ڕه‌شنووسێکی دیکەی دەستکاری کراوی پڕۆژەیاسای بودجەی 2018ی ڕەوانەی پەرلەمان کردوووە، بەڵام لەبری ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان زیاد بکات، جارێکی دیکە کەمی کردۆتەوە.

مەسعود حەیدەر دەڵێ حەیدەر عەبادی لە ڕەشنووسە دەستکاری کراوەکەدا کە ڕەوانەی پەرلەمانی کردوووە ١٠٠ ملیار دیناری دیکەی لە پشکی کورد کەم کردۆتەوە، ئەو دەڵێ عەبادی مەبەستییەتی کێشە و ئاڵۆزی دروست بێت، بۆ ئەوەی پڕۆژەیاسای بودجە تێپەڕ و پەسەند نەکرێت.

شایانی باسە حەیدەر عەبادی پشکی کوردی لە ٦تریلیۆن و ٦٤٣ ملیار دیناری وەکوو پشکی هەرێمی کوردستان دیاری کردبوو، کەچی ئێستا کردۆیەتییە ٦ تریلیۆن و ٥٥٩ ملیار دینار.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11488

Your Comment

You are replying to: .
captcha