ئه‌و ئه‌مریکایه‌ی YPG به‌ قاره‌مان ده‌زانێت هاوپه‌یمانی تورکیا نییه‌ به‌ڵکوو دوژمنه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا ڕه‌خنه‌ له‌ پاڵپشتی کردنی تورکیا له‌ YPG ده‌گرێت و ده‌ڵێت: ئه‌مریکا به‌ بۆنه‌ی پاڵپشتی کردنی YPGوه‌ ده‌که‌وێته‌ ڕیزی دوژمنانی تورکیاوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا (MHP) له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌مریکا واز له‌ پاڵپشتیی YPG نه‌هێنێت وه‌کوو دوژمنی تورکیا ده‌یناسێنین. ئه‌مریکا چۆن ده‌توانێت هاوپه‌یمانی تورکیا بێت له‌ کاتێکدا YPG به‌ قاره‌مان ده‌زانێت.

باخچه‌لی زیادی کرد: سووڕانه‌وه‌ی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ مه‌نبه‌ج خه‌یانه‌ته‌ به‌ تورکیا که‌ له‌لایه‌ن ئه‌و هاوپه‌یمانه‌یه‌وه‌ ده‌کرێت.

پۆڵ فرانک فه‌رمانده‌یێکی سوپای ئه‌مریکا YPG به‌ قاره‌مان وه‌سف ده‌کات چوونکه‌ چۆکی به‌ داعش داداوه‌.

باخچه‌لی زیادی کردوووه‌: پاش کووده‌تاکه‌ی 15ی جووڵای شه‌ریکی ستراتێژیکی ئێمه‌ و هاوپه‌یمانی ئێمه‌ له‌ ناتۆ هاوکاریی خۆی له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌کان زیاد کردوووه‌.

سه‌رۆکی MHP که‌ هاوپه‌یمانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیایه‌ جارێکی‌تر پاڵپشتیی خۆی بۆ هێرشه‌که‌ی تورکیا دژ به‌ عه‌فرین ڕاگه‌یاند و گوتی: ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌ ئیراده‌یێکی جیدییه‌وه‌ تا له‌ناوچوونی یه‌کجاریی YPG به‌رده‌وام ده‌بێت. ناوبراو پێشتریش وتبووی ئاماده‌یه‌ بۆ شه‌ڕ بڕواته‌ عه‌فرین و هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شی کاردانه‌وه‌ی زۆری له‌ میدیاکانی تورکیا لێکه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ده‌یلی سه‌باح

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11484

Your Comment

You are replying to: .
captcha