بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەید ئەحسەن عەلەوی نوێنەری خەڵکی سنە و دیواندەرە و کامێران لە دیمانەیێکی کوردپرێسدا وتی: لە کەرتی ئابووریدا مەودای نێوان هەژار و دەوڵەمەند زۆر بوووە و پێوەندیی بەرپرسان لەگەڵ هاووڵاتییانیش کەمی کردوووە.
ناوبراو درێژەی پێدا: هەندێک لە چینەکانی کۆمەڵگا لە دەوڵەت ناڕازین و ئەوەش مافی خۆیانە و پیشاندەری ئەوەیە کە بەرپرسان خەمساردن بەرانبەر بە گەل.
ئەو نوێنەرەی پەڕلەمان زیادی کرد: چارە کردنی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان و ڕەخساندنی هەلی کار گرینگترین فاکتەرەکانن بۆ ئەوەی ئاوڕیان لێبدرێتەوە.
عەلەوی زەروورەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی دووپات کردەوە و وتیشی: بەشێکی کێشە ئابوورییەکان دەگەڕێتەوە بۆ گەندەڵکاران و قەرزدارانی بانکەکان و بەرتیل­خۆران هەر بۆیەش ناسنیەوەیان و بەرپەرچدانەوەیان زەروورەتێکە بۆ دەزگای دادی وڵات.
Your Comment