بەپێی هەواڵی کوردپرێس ژمارەیێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە سەردانی کۆنسووڵخانەی ئێرانیان کردوووە لە هەولێر و پیرۆزباییی ئەو یادەوەرییەکان کردوووە.
لە نێوان ئەو کەسایەتییانەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێم و ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبینرا کە پیرۆزباییی خۆی ئاراستە ئێران کردوووە.
ژمارەیێک لەو کەسایەتییانەی سەردانی کۆنسووڵخانەی ئێرانیان کرد بیتی بوون لە:
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، هێمن هەورامی بەرپرسی سیاسی و پێوەندییەکانی دەرەوەی نووسینگەی مەسعوود بارزانی، محەمەد حەکیم ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵ، نەبەز عەبدولحەمید جێگری پارێزگاری هەولێر، کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی و ...
شیاوی ئاماژەیە سەعدی ئەحمەد پیرەو شاندی یاوەری ناوبراو سەردانی پێشانگایێکیشان کرد کە بۆ نیشاندانی هاوکاریی زانستی، کەلتووری و هونەریی نێوان ئێران و هەرێم بەڕێوە چووبوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment