بەغدا هەمبەر هەبوونی هێزی تورکیا لە عێراق کەمتەرخەمە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری تورکمانیی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پارلەمانی عێراق بەغدا بەوە تۆمەتبار دەکات هەمبەر هەبوونی هێزی سەربازیی تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتەدا کەمتەرخەمە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جاسم محەمەد جەعفەر لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی ئەلمەعلوومە دەڵێت: حکوومەتی فیدراڵ ئاوڕ لە ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە خاکی عێراق ناداتەوە ئەوەش بەهۆی هەڵوێستەکانی ئەو وڵاتە هەمبەر کوردەکانی عێراق و هەستیار بوونی بابەتی کوردەکانی سووریا.

جەعفەر زیاتر وتیشی: حکوومەتی فیدراڵ تەنیا کاتێک وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراقی کرد باسی لەو پرسە کردووە و چیدی نەیخستووە بەر تاوتوێ و لێکۆڵینەوە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11473

Your Comment

You are replying to: .
captcha