١١ شوبات ٢٠١٨ - ١٦:٠١
1100 جەندرمە بۆ عەفرین دەچن

بەشی تورکیا- دەوڵەتی تورکیا ئامادەباشی بە 1100 هێزی ئەمنی خۆی ڕاگەیاندووە، ئەوەش بۆ تەڤڵ بوونیان بە شەڕی عەفرینەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەتی تورکیا ئامادەباشی بە 1100 هێزی ئەمنی خۆی داوە، ئەوەش بۆ تەڤڵ بوونیان بە شەڕی عەفرینەوە.

ئەو هێزانە لە ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و لە شەڕی دژ بە PKK دەوریان بینیووە و ئێستاش بڕیارە لە قەبارەی 50 تیمی هاوبەش بە 25 لۆریی زرێپۆش بۆ عەفرین بچن و هاوشانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتووندا بەشدار ببن.

تیمە هەڵبژێردراوەکان بریتین لەو جەندرمەی تورکیا کە لە ئۆپەراسیۆنی «خەندەق» دژ بە PKK لە ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا شەڕیان کردووە.

سەرچاوە: هابر 7

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 11471

Your Comment

You are replying to: .
captcha