کوردپرێس- بەپێی بەیاننامەیێکى سەرۆکایەتیی ئەرکانى سوپاى تورکیا، دوان لەو سەربازانە لەناو ئەو کۆپتەرەدا بوون کە لەلایەن هێزەکانى سووریاى دیموکراتەوە خرایە خوارەوە.
بەیاننامەکە ئاماژەى بەوەش کردوووە، نۆ سەربازەکەى دیکە لەمیانەى شەڕ و پێکدادانەکاندا لە سنوورى عەفرین کوژراون.
لەدواى کوژرانى ئەو ژمارە سەربازە و بەرپەرچدانەوەى هێرشەکانیان لەلایەن شەڕڤانانەوە، سوپاى تورکیا ئەمڕۆ هێزى دیکەى سەربازى رەوانەى بەرەکانى شەڕى عەفرین کرد.
تورکیا و گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى لە ٢٠ کانوونى دووهەمى رابردوووەوە ئۆپراسیۆنى وشکانى و ئاسمانىیان بۆ سەر عەفرین دەست پێکردوووە و هێزەکانى سووریاى دیموکراتیش بەرپەرچى هێرشەکان دەدەنەوە.
ئەو ئۆپەراسیۆنە کردنەوەى بەرەیێکى دیکە بوو لەشەڕى ناوخۆى سووریا کە حەوت ساڵە بەردەوامە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment