ڕەخنەی پارلەمانی بەریتانیا لە هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوە هەمبەر کوردەکان

بەشی جیهان- لیژنەی کاروباری دەرەوەی پارلەمانی بەریتانیا سیاسەتەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە هەمبەر کوردی عێراق و سووریا پاش ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و هێرشی تورکیا بۆ عەفرین بە نەگونگاو وەسف دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنەی اروباری دەرەوەی پارلەمانی بەریتانیا کە مانگی ڕابردوو شرۆڤەی کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوە هەمبەر کوردەکانی گوێ لێبوو، ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەلی لەمبارەوە بڵاو کردەوە و لە بەشێکیدا سەبارەت بە سیاسەتی بەریتانیا هەمبەر کورد بەتایبەت پاش گشت‌پرسییەکەی هەرێمی کوردستان دەنووسێت: کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوە شتێکی ئەوتۆیان لەمبارەوە بۆ وتن نەبوو.

هەروەها هەڵوێست و کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوە هەمبەر هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین بە ناڕێکوپێک وەسف دەکات و لەوەی کە هەڵوێستەکەی بەریتانیا ڕەنگە ببێتە هۆکاری تەنگژەی زیاتر نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە. شیاوی ئاماژەیە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بە مافی تورکیای زانی کە هەوڵی سەربازی لە عەفرین دەست پێبکات.

پاارلەمانی بەریتانیا هەروەها ڕەخنەی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە و بووریس جانسۆن ڕەخنەی گرتووە کە بۆ کاردانەوەی شیاوی هەمبەر داپەڕەکانی بەغدا دژ بە هەرێمی کوردستان پاش ١٦ی ئۆکتۆبەر نەبووە و تەنیا لە ڕاپۆرتەکەی خۆیاندا باسیان لەوە کردووە لە پێکدادانەکانی ئەو کاتەدا ژمارەیێکی کەم کوژراون.

هەروەها هۆشداریشی داوە بەهۆی هەڵوێستی نەگونجاوی بەریتانیاوە ئەگەری ئەوە هەیە کوردی عێراق زیاتر بەرەو سەربەخۆیی و جیا بوونەوە هان بدرێن.

ڕەخنەشی لە وەزارەتی دەرەوە گرتووە کە نەیتوانیوە پێوەندیی نێوان پەکەکە و کوردی سووریا ڕوون کاتەوە و تەنیا باسی لەوە کردووە پێوەندییێک نێوان پەکەکە و پەیەدە هەیە بەڵام چەند و چۆنی دیار نییە.

پارلەمان داوای لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کردووە لە کەم کردنەوەی تەنگژەکان بەتایبەت لە سووریا دەوری خۆی بگێڕێت.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11464

Your Comment

You are replying to: .
captcha