بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خەڵکی هەموو شار و شارۆچکەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان بەشدارییان کرد و جارێکی دیکەش بەڵێنی خۆیان بۆ ئارمانجەکانی ئیمامی کۆچکردوو و فەرمانەکانی ڕێبەری باڵای وڵات تازە کردەوە.
لە ورمێدا خەڵکی پاش ڕێپێوان لە مەیدانی ئینقیلاب کۆ بوونەوە و ڕێوڕەسمەکە بە وتاردانی سەید عەلی خومەینی نەوەی ئیمام کۆتاییی پێهات.
لە مەهاباد و بۆکان و سەردەشتیش خەڵکی لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان بەشدارییان کرد و بە دروشمی دژە ئیستیکبار جارێکی دیکە رک و قینی خۆیان بە دوژمنانی ئینقیلاب نیشان دا.
شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی بە ڕێبەرایەتیی ئیمام خومەینی (ره) سەرکەوت و ئەوساڵ ٣٩هەمین ساڵوەگەڕی ئەم ڕووداوە پیرۆزەیە.
Your Comment