پەسەند کردنی بووجە بەبێ کورد بنەماکانی هاوبەشی توفروتوونا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارلەمانی عێراق دەڵێت: پەسەند کردنی پرۆژەیاسای بووجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ بەبێ بەشداریی کوردەکان گورزێکی قورسە لە پەیکەرەی بنەماکانی هاوبەشی لەم وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد قادر لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "موازین نیوز" دەڵێت: پارتە کوردستانییەکان پێبەندن بە هەڵوێستەکانیان بۆ بایکۆت کردنی کۆبوونەوەکانی پارلەمان سەبارەت بە پەسەند کردنی پرۆژەیاسای بووجەی گشتیی ٢٠١٨ی عێراق.

زیادیشی دەکات: پارتە کوردستانییەکان بە هیچ شێوەیێک پەسەند بوونی پشکی سەتا ١٢ی بووجە بۆ هەرێمی کوردستان قبووڵ ناکەن و بۆ بەرگری لە مافەکانیان سکاڵا دەبەنە دادگای فیدراڵیی عێراق.

ئەو نوێنەرە کوردە هەروەها جەختیش لەوە دەکاتەوە پەسەند کردنی ئەو پرۆژەیاسایە بەبێ بەشداریی کوردەکان گورزێکی قورسە لە پەیکەرەی بنەماکانی هاوبەشی لە عێراق و تەفروتوونای دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11459

Your Comment

You are replying to: .
captcha