800 ژنی داعشی لە لایەن شەڕڤانانی کوردی سووریاوە دەستگیر کراون

بەشی جیهان- بە گوێرەی ڕۆژنامەی دی ولت 800 ژنی داعشی لە گەڵ منداڵەکانیان لە لایەن شەڕڤانانی کوردی سووریاوە دەستگیر کراون و لە باکووری ئەوڵاتەدا بەند کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چاودێڕی مافی مرۆڤ لەگەڵ دەیان کەس لە ژنە داعشییەکان کە لە لایەن شەڕڤانانەوە دەستگیر کراون قسەی کردووە. ئەو کەسانە داوایان کردووە بۆ وڵاتی خۆیان بگەڕێتەوە.

ڕۆژنامە دی وڵت دەڵێت ژمارەی ئەو دەستگیر کراوانە 800 کەسن و لە کاتی هێرشی هێزە کوردەکان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کونتروڵی داعش دەستگیر کراون و لە چوار کەمپدا لە باکووری سووریا بەند کراون.

ئەو ڕۆژنامەیە هەروەها دەنووسێت ئەو دەستگیر کراوانە لە 40 وڵاتی جیاوازەوە لەوان کەنادا، فەرانسا، بەریتانیا، ئاڵمانیا، تورکیا و ئۆسترالیا چوونەتە سووریا و تەڤڵی داعش بوونە.

بەڕێوەبەری بەرنامەی تیرۆریزم و دژە تیرۆریزمی چاودێڕی مافی مرۆڤ دەڵێت: بەرپرسانی کوردی سووریا نایانەوێت ئەو کەسانە ڕابگرن و دەیانەوێت ڕادەستی وڵاتانی خۆیانیان بکەنەوە، بەڵام ژمارەیێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا داوایان کردووە لە سووریا و عێراق لێپێچینەوەیان لێبکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 11455

Your Comment

You are replying to: .
captcha