بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئاڵا تاڵەبانی لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی مەوزاین نیوزی وتوووە ئەو هەواڵانەی باس لە پێکهێنانی هاوپەیمانیی یەکێتی لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان دەکەن ڕاست نییە و یەکێتی لەو هاوپەیمانییەشدا کە حیزبە کوردستانییەکان پێکیان هێناوە بەشداریی نەکردوووە.
تاڵەبانی زیادی کرد: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەک لەو یەکەم حیزبانە بوو کە داوای پێکهێنانی هاوپەیمانیی هاوبەشی کردبوو بەڵام دەستەوسان کردنی حیزبە کوردستانییەکان لێکەوتەی نەرێنیی هەبوو.
Your Comment