یەکێتی بەشداریی هاوپەیمانیی حیزبە کوردستانییەکانی نەکردوووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاڵا تاڵەبانی ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە پێکهێنانی هاوپەیمانیی یەکێتی لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئاڵا تاڵەبانی لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی مەوزاین نیوزی وتوووە ئەو هەواڵانەی باس لە پێکهێنانی هاوپەیمانیی یەکێتی لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان دەکەن ڕاست نییە و یەکێتی لەو هاوپەیمانییەشدا کە حیزبە کوردستانییەکان پێکیان هێناوە بەشداریی نەکردوووە.

تاڵەبانی زیادی کرد: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەک لەو یەکەم حیزبانە بوو کە داوای پێکهێنانی هاوپەیمانیی هاوبەشی کردبوو بەڵام دەستەوسان کردنی حیزبە کوردستانییەکان لێکەوتەی نەرێنیی هەبوو.

News Code 11450

Your Comment

You are replying to: .
captcha