ماوەی ناونووسینی بڵاڤگەکان بۆ پیشانگای کتێبی کوردستان تا 22ی ڕێبەندان درێژ کرایەوە

بەشی فەرهەنگ و هونەر- بەڕێوەبەری گشتیی ئیرشادی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند هەموو بڵاڤگەکانی ئێران تا 22ی ڕێبەندان دەرفەتیان هەیە بۆ بەشداری کردن لە پێشانگای کتێبی کوردستان ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس جەلال قەڵاشاخانی لەو بارەیەوە وتی: پێشانگاکە 13 بۆ 18ی ڕەشەمە لە شوێنی هەمیشەییی پێشانگاکانی شاری سنە بەڕێوە دەچێت و ماوەی ناو تۆمار کردنەکە کە سەرەتا تا 17ی ڕێبەندان بوو بۆ 22ی ڕێبەندان درێژ کرایەوە.

قەڵاشاخانی زیادی کرد: خوازیاران دەتوانن بۆ تۆمار کردنی ناوەکانیان دەتوانن سەردانی www.icfi.ir بکەن.

News Code 11442

Your Comment

You are replying to: .
captcha