شەڕڤانان دوو داعش-ی بەریتانییان دەستگير کردوووە

به‌شی جیهان- شەڕڤانانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات، دوو داعش-ی بەریتانییان دەستگیر کردوووە کە بە وتەی بەرپرسانی ئەمەریکا رۆڵی گەورەیان ھەبوە لە ئەشکەنجەدان و کوشتنی بارمتە ئەورووپییەکان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئەو دوو چەکدارە بەریتانییەی ناو داعش، لە ناو گروپێک بوون کە لە چوار چەکدار پێکھاتوون، ناسراون بە (بیتلز)، بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، چەکدارەکان ناویان (ئەلیکسەندا کوتی و شافعی شێخ) بوووە.

بەرپرسێکی ئەمەریکی کە نەیویستووە ناوی بڵاو بکرێتەوە بە رۆیتێرزی راگەیاندوووە: "ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە مانگی ڕابردوو ئەو دوو چەکدارە داعش-ە بەریتانییەیان لە رۆژھەڵاتی سووریا بەدیل گرتوە".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە مانگی جانیڤێریی ٢٠١٧ ئەلکسەندا کوتی سزا داوە بە تۆمەتی ئەوەی کە پاساوانی گروپی (بیتلز) بوووە و بەرپرسیارە لە بردنی ژمارەیێک لە بەریتانییەکان بۆ ناو داعش.

ھەروەھا لە مانگی مارچی ٢٠١٧ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، سزای بە سەر شافعی شێخ –دا سەپاندوووە بە تۆمەتی ئەوەی کە بەرپرسی ئەشکەنجەی داعش بوووە و چەندین کەسی لە سێدارە و لە خاچ داوە و خنکاندوووە.

بەناوبانگ‌ترین ئەندامی گروپی (بیتلز) ناوی (محەمەد ئیموزا)یە کە بە (جیھادی جون) ناسراوە، لە چەند ڤیدیۆیێک دەرکەوتوووە کە چەندین بارمتەی سەربڕیوە و پێشبینی دەکرێت لە ئەنجامی ھێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکا کوژرا بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11429

Your Comment

You are replying to: .
captcha