بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەشواق جاف لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە پارلەمانی عێراق نوێنەری هەموو هۆز و ئەتنیکەکانی ئەو وڵاتە نییە و پاساوی ئەم قسەیەش ڕێککەوتنی نوێنەرانی شیعە و سوننە بۆ پەسەند کردنی پرۆژەیاسای بووجەی ٢٠١٨ی عێراق بەبێ ئامادەبوون و بەشداریی کوردەکانە.
ناوبراو هەر بەم هۆیەوە داوای لە هەموو پارتە کوردستانییەکان کرد تا زوە لە پارلەمان و حکوومەتی عێراقق بکشێنەوە.
نوێنەرەکەی پارتی هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو ڕێککەوتنە ڕاستییێکی ئەسەفباری سیاسییە و بە ئاشکرا نیشان دەدات کە دەستووری عێراق پێشێل دەکرێت.
سەرچاوە: بنکەی هەواڵدەریی « الموقف العراقی»
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment