کوردپرێس- کامیوون (لۆری) هەشتەمین فیلمی کامبووزیا پەرتەوییە وەک دەرهێنەر، هەروەها دووهەمین فیلمی ئەو هونەرمەندەیە وەک سیناریۆنووس، ئەو دەرهێنەرە کوردە لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجری ساڵی پیشوودا خەڵاتی سیمورغی بلوورینی بە بۆنەی باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی (هەڵاتوو) بەدەست هێنا.
چیرۆکی ئەو فیلمە بەم چەشنەیە کە شۆفێر لۆرییێکی ئێرانی، بنەماڵەیێکی کوردی ئێزدی لە باشووری کوردستانەوە بۆ بینینەوەی باوکی بنەماڵەکە دەباتە تاران.
فیلمی لۆری، یەکێک لە چوار بەرهەمی بەشداربووی فیستیڤاڵی فیلمی فەجرە کە پرسی داعشیان باس کردوووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment