به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رده‌ڵان نووره‌ددین ئه‌ندامی فراکسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به SNNی ڕاگه‌یاند: بڕیار وایه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی ھه‌رێم بۆ جاری سێیه‌م له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کۆ بێته‌وه به‌ڵام تا ئێستا کات و شوێنی کۆبوونه‌وه‌که دیاری نه‌کراوه له به‌غدا ده‌بێت یان له ھه‌ولێر.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ھه‌رێم و به‌غدا له ڕێککه‌وتن نزیک بوونه‌ته‌وه وتی: "تا ئێستا ھه‌رێم و به‌غدا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ھیچ ئه‌نجامێک و ٩٠%ی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کراوه. ئه‌وه‌ی ھه‌یه بابه‌تێکی میدیایییه و تا ئێستا حکوومه‌تی عێراق مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی ڕه‌وانه نه‌کردوووه و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ته‌نیا یاری کردنه به ھه‌ست و سۆزی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی کوردستان".
ئه‌رده‌ڵان نووره‌ددین سه‌باره‌ت به دیداری نێوان عه‌بادی و بارزانی وتیشی: "ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه پێش ھه‌ندێک بڕیار ده‌بێت که حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌نیازه بیدات سه‌باره‌ت به فڕۆکه‌خانه‌کان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌شه‌بودجه‌ی ھه‌رێمی کوردستان هه‌ر بۆیه پێم وایه ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه له ماوه‌یێکی نزیکدا ئه‌نجام بدرێت".
شایانی باسه؛ پێشتر بارزانی و عه‌بادی جارێک له به‌غدا و جارێکی دیکه‌ش له په‌راوێزی کۆنفڕانسی جیهانی داڤۆس دیداریان کرد به‌ڵام بارزانی پاش ئه‌و دیدارانه جه‌ختی کرده‌وه که ڕێککه‌وتنێک له نێوان هه‌ر دوو لا ئه‌نجام نه‌دراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment