به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن جیهاد به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتوووه: هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان له‌م دۆخه ناله‌باره‌ی ئێستا ناڕازین و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌شداری کردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌ماندا که‌م ببێته‌وه.
جیهاد هه‌روه‌هاش داوای له هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان کرد بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی گۆڕانکاری له‌م دۆخه تاڵه‌ی ئێستا که چه‌ندین ساڵه به‌هۆی شکستی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه تووشی هاتوون به‌شداریی چالاکانه له هه‌ڵبژاردندا بنوێنن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment