بەپێی هەواڵی کوردپرێس ژنەراڵ پۆل فانک فەرماندەی سوپای ئەمریکا لە هاوپەیمانیی دەژەداعش لەو بارەیەوە بە ئاسۆشیتدپرێسی وت: ئێمە تا ئەو کاتەی دوایین ئەندامی داعش لە ناو بەرین لێرە دەمێنینەوە.
ناوبراو کە لە شاری مەنبەجەوە لەگەڵ ئاسۆشیتدپرێس قسەی ئەکرد وتی: ئەمریکا سەرەڕای ناڕەزاییی تورکیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی کردنی هێزی سوپای دیموکراتیی سووریا.
ئەو فەرماندە ئەمریکییە سەبارەت بە هێزی سوپای دیموکراتیی سووریا زیادی کرد: من متمانەم بە سەرکردەکانی ئەو سوپایە هەیە و ئەو کاتەی کەس لێرە لە ڕەقە نەبوو کە شارەکە لە بندەست داعش ڕزگار بکات ئەو هێزە ئەو کارەی کرد. من بڕوام وایە ئەو کارەش کورسییێکی بەخشی بەو هێزانە بۆ دانیشتن لە سەر مێزی دانووستان و گفتوگۆ.
ژنەراڵ پۆل فانک سەبارەت بە پێکدادانی سووکی نێوان ئەمریکا و سەربزێوانی پاڵپشتی کراو لە لایەن تورکیاوە لە منبەج وتی: ئەو پێکدادانانە تەنها بۆ ئازاردان و وەڕەز کردنمانە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment