وەزیری جیهادی کشتوکاڵ گەیشتە ئیلام

بەشی ئیلام- وەزیری جیهادی کشتوکاڵ بە یاوەری شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ لە ڕێگای فڕۆکەخانەی شوهەدای ئیلامەوە گەیشتە ئەو شارە و لە لایەن بەرپرسانی پارێزگاوە پێشوازیی لێکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود حوجەتی وەزیری جیهادی کشتوکاڵ بە یاوەری شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سیتادی ئابووری خۆڕاگرانە و کردنەوەی چەند پڕۆژە لە شاری دەڕەشار سەردانی پارێزگای ئیلامی کرد.

بڕیارە جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بەیانی سەردانی ئیلام بکات، لەو سەدرانەدا وەزیری جیهادی کشتوکاڵ بۆ کردنەوەی چەند پڕۆژەی گرینگ لەگەڵ ئیسحاق جەهانگیری هاوڕا دەبن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11377

Your Comment

You are replying to: .
captcha