به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 7-2-2018، سه‌رۆکایه‌تییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی دیاری کردنی واده‌یێک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان کۆ بوونه‌وه.
دوای کۆبوونه‌وه‌که نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌ڤانانی دایه‌وه و زیادی کرد: "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و کۆمیسیۆن کۆبوونه‌وه‌مان هه‌بوو. پێکه‌وه هه‌ر سێ لا باسی واده‌ی هه‌ڵبژاردنمان کرد. له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕۆژه‌که دیاری نه‌کرا به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به ڕاوێژ هه‌یه و لایه‌نه سیاسییه‌کان دوای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بۆ دیاری کردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستان ڕاوێژ ده‌که‌ن".
هه‌روه‌ها زیاتر گوتی: "کۆمیسیۆن ڕاپۆرتی خۆی پێشکه‌ش کرد له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی هه‌تا ئێستا ناویانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. په‌رله‌مان باسی بابه‌تی یاسایی کرد و حکوومه‌تیش باسی ئه‌و ئاماده‌کارییانه‌ی کرد که پێویستن بۆ ئه‌و بابه‌ته و بڕیار درا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان قسه بکه‌ن و دوای ئه‌وه ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری بکرێت".
بارزانی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنه‌کان گوتیشی: "باسی ئه‌وه نه‌کراوه چ بکرێت، باس له‌وه ده‌کرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان قسه بکرێت و واده‌که دیاری بکرێت".
نێچیرڤان بارزانی له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ڕووداودا له‌باره‌ی گرفته‌کانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن گوتی: "من ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتم گرفتێکی وا نییه، ئه‌مڕۆ هه‌موومان دانیشتبووین، گرفتێکی وا نییه، هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ی ته‌کنیکی هه‌ن ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن به‌ڵام گرفتێکی وام نه‌بینی".
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به 250 ملیار دیناره‌که و ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه گوتی: "هیچ پاره‌یێک نه‌هاتوووه، شتێک باس کرا بانکی ناوه‌ندیی عێراق لقیان له هه‌ولێر هه‌یه و پاره‌یان خستوووه‌ته سه‌ر حیسابه‌که‌ی به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا هیچ پاره‌یێک له به‌غدا بۆ مووچه‌ی کارمه‌ندانی هه‌رێمی کوردستان نه‌هاتوووه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment