تورکیا شه‌ڕ به‌ هێزی کورد عه‌ره‌بی سووریا ده‌فرۆشێت

به‌شی جیهان- جێنیفێر کافارلا بڕوای وایه‌ تورکیا ده‌یهه‌وێت شه‌ڕی ناوچه‌یی بکاته‌ تووشی هێزی دیموکراتیکی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت له‌ سه‌قامگیر کردنی سووریا ده‌ور بگێڕێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژماره‌یێک له‌ به‌رپرسه‌ ئه‌مریکییه‌کان پشتڕاستیان کردۆته‌وه‌ ژماره‌یێک له‌ ئه‌ندامانی کوردی سوپای دیموکراتیکی سووریا ناوچه‌ی ده‌یره‌زوور و ڕه‌قه‌یان به‌جێ هێشتووه‌ و به‌ره‌و عه‌فرین جووڵه‌یان پێکراوه‌، ئه‌وه‌ش کاریگه‌ریی ده‌بێت له‌ پرۆسه‌ی شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.

کافارلا توێژه‌ری باڵای ئه‌نستیتۆی توێژینه‌وه‌ی شه‌ڕ به‌ واڵ ستریت ژۆرناڵی وتوه‌: جووڵه‌ کردن به‌ هێزی سوپای دیموکراتیکی سووریا به‌ره‌و ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌ به‌شێکه‌ له‌ سیاسه‌تی تورکیا.

ناوبراو وتیشی: تورکیا دیه‌وێت له‌ ڕێگای شه‌ڕ پێفرۆشتن به‌ هێزی سوپای دیموکراتیکی سووریا شه‌ڕێکی ناوچه‌یی بکاته‌ تووشی ئه‌و هێزانه‌ تا وه‌کوو نه‌توانن له‌ سه‌قامگیر کردنی سووریا ده‌ور بگێڕێت.

کافارلا جیابوونه‌وه‌ی به‌شێک له‌ هێزی دیموکراتیکی سووریا له‌ پێکهاته‌ی ئه‌و هێزه‌ به‌ ده‌لاله‌ت ده‌زانێت له‌ سه‌ر ستراتێژیی لاوازی ئه‌مریکا و ته‌رکیزی ئه‌و ستراتێژییه‌ له‌ سه‌ر یه‌ک لایه‌ن له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێو سووریا و هیوایشی ئه‌وه‌یه‌ دیکه‌ی شه‌ڕه‌کانی نێوخۆی سووریا کار له‌و شه‌ڕه‌ نه‌کات که‌ ئه‌مریکا ته‌رکیزی کردۆته‌ سه‌ری.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11366

Your Comment

You are replying to: .
captcha