هۆشدار سه‌باره‌ت به‌ یه‌کگرتنه‌وه‌ی سێ قۆڵیی داعش، ئه‌لقاعیده‌ و به‌عس له‌ عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی "الوطن"ی سعوودییه‌ له‌ زاری به‌رپرسێکی باڵای ئاسایشی عێراق له‌ سه‌ر پێویستی مانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی یه‌کگرتنه‌وه‌ی سێ قۆڵی به‌عس، ئه‌لقاعیده‌ و داعش له‌و وڵاته‌دا جه‌خت ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی "الوطن" له‌ ڕاپۆرتێکدا له‌ زاری به‌رپرسێکی باڵای ئاسایشی عێراق که‌ نه‌یویستوووه‌ باوی بدرکێندرێت وێڕای ئاماژه‌ به‌ به‌وه‌ی که‌ بڕیاره‌ هاوپه‌یمانییێک بریتی له‌ 60 که‌س له‌ ئه‌ندامانی خوازراوی داعش، ئه‌لقاعیده‌ و حیزبی به‌عس له‌ عێراق پێک بێت ده‌نووسێت: ئه‌گه‌ر بیت‌و ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ سه‌ر بگرێت قۆناغێکی نوێ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی له‌ عێراقدا ده‌ست‌پێده‌کات و دۆخی ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌ هه‌ڵئه‌شێویت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی عێراق باس له‌وه‌ ده‌کات هاوپه‌یمانییێکی له‌م چه‌شنه‌ له‌ ساڵه‌کانی 2003 تا 2008 له‌ عێراق هه‌بوووه‌ و شه‌پۆلێکی نه‌بینراوی توندوتێژی له‌ شاره‌کانی عێراقی لێکه‌وتۆته‌وه‌ و ده‌شڵێت: حه‌شدی شه‌عبی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ سێ قۆڵییه‌ ده‌بێ بمێنێته‌وه‌ و هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری پێکهاتنی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ ده‌ڵێت گرووپی داعش ئێستا له‌ دۆخێکی زۆر لاواز دایه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش پێویستی به‌ هاوکاریی ئه‌لقاعیده‌ و به‌عسییه‌کان هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11364

Your Comment

You are replying to: .
captcha