بهپێی ههواڵی کوردپرێس، كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكرات ڕایگەیاند كە پارتی و یەكێتی لە چەند ڕۆژی داهاتوو كۆبوونەوەیێک ئەنجام دەدەن، ئەوەش بۆ تاوتوێ كردنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانە.
ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكرات ئەمڕۆ راشیگەیاند كە دوای تاوتوێ كردنی ئەو پرسە لەگەڵ یەكێتی بڕیار لە بارەی كاتی هەڵبژاردنەكان دەكەن.
قسەكانی كاكەمین نەجار لە كاتێكدایە كە بڕیارە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتیی هەرێم بەرێوە بچێت، بەڵام تا ئێستا رۆژی ئەنجامدانی دیاری نەكراوە.
كاكەمین نەجار ئەوەشی ڕاگەیاند: ئەوان لەگەڵ ئەنجام دانی هەڵبژاردنن لە نزیكترین كاتدا و ڕەتیشی كردەوە، یەكێتی داوایێکی وای لێ كردبن بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان.
سهرچاوه: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment