کوردپرێس:
سەرکونسووڵی ئێران لە سلێمانی ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی هاتوچۆ لە سنوورەکانی باشماخ و پەروێزخانەوە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند بە مەبەستی ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی سنووری باشماخ و دەروازەی پەروێزخان لە ڕۆژی پێنجشەمەی داهاتووەوە (7ی ڕەشەمە) بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغە دەکرێت.
لە ڕاگەیێنداروەکەدا نووسراوە: کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانە بۆ ڕای گشتیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییانی بەڕێزی ئێرانی ڕادەگەیێنێت بە پێی بڕیاری ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان هاتووچۆی گەشتیاران لە سنووری باشماخەوە لە 7ی ڕەشەمەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕادەگیرێت.
هەروەها لە ڕاگەیێنداروەکەدا زیاد کراوە: بە گوێرەی بڕیاری ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان هاتوچۆی گەشتیار لە دەروازەی سنووری پەروێزخانیشەوە قەدەغە دەکرێت.
شایانی باسە ئەو دوو سنوورە بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتییانی عێراقی و ئێرانی بۆ وڵاتی خۆیان کراوە دەبێت.
Your Comment