ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی سکاڵا له‌ سه‌ر هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌ که‌رکووک به‌ مانای دان نان به‌ هه‌ڵکردنی نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌یاز سامۆک ده‌ڵێت: ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی سکاڵا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ باڵاخانه‌کانی پارێزگای که‌رکووک به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ دان به‌ هه‌ڵکردنی ئاڵاکه‌دا بنرێت.

کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌ن له‌ زاری ئه‌یاز سامۆکه‌وه‌ نووسیویه‌تی: دادگه‌ی فیدڕاڵ دیراسه‌ی سکاڵای تورکمان و عه‌ره‌به‌کان دژ به‌ ڕێبوار تاڵه‌بانی کرد و ڕای‌گه‌یاند: ده‌رکردنی حوکم له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی پسپۆڕیی دادگه‌ی فیدڕاڵه‌.

سامۆک زیادی کرد: دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق به‌ ئاشکرا ڕای‌گه‌یاند: ده‌رکردنی حوکم له‌ سه‌ر سکاڵاکه‌ی تورکمان و عه‌ره‌به‌کان دژ به‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له‌ ده‌ره‌وه‌ی پسپۆڕیی دادگه‌که‌یه‌وه‌ و پێوه‌ندیی به‌ یاسای پارێزگاکانه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌رکردنی ئه‌و حوکمه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ پارێزگای که‌رکووک قبووڵ کراوه‌، به‌و شێوازه‌ی ڕێبوار تاڵه‌بانی وتوویه‌تی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11355

Your Comment

You are replying to: .
captcha