جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیری جیهادی کشتوکاڵ سه‌ردانی ئیلام ده‌که‌ن

به‌شی ئیلام- بڕیاره‌ له‌ ڕۆژی حه‌وته‌می ده‌یه‌ی فه‌جردا ئیسحاق جه‌هانگیری له‌گه‌ڵ وه‌زیری کشتوکاڵی ئێران و شاندێکی یاوه‌ریان سه‌ردانی ئیلام بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاره‌ له‌و سه‌ردانه‌دا چه‌ند پڕۆژه‌ی گرینگ به‌ تایبه‌ت پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاو بۆ 37 هه‌زار هێکتار زه‌ویی جووتیاری له‌ پارێزگای ئیلام به‌ میتۆدی نوێ و کردنه‌وه‌ی 150 کیلۆمه‌تر جاده‌ و شاڕێ و هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی کارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خواردنه‌وه‌ی "کۆشاب غه‌رب" بکرێنه‌وه.

هه‌روه‌هاش بڕیاره‌ جه‌هانگیری و شاندی یاوه‌ری له‌ دانیشتنێکدا چه‌ند پڕۆژه‌ی که‌رتی جووتیاری له‌ پارێزگای ئیلام بکه‌نه‌وه‌ و له‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئیداریی پارێزگاشدا به‌شداری بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11348

Your Comment

You are replying to: .
captcha