ده‌بێت تورکیا ڕوو له ‌حکوومه‌تی مه‌رکه‌زیی سووریا بکات

به‌شی ئێران- سه‌یید جه‌واد جه‌مالی نه‌وبه‌ندگانی ڕای‌گه‌یاند: هه‌ر چه‌شنه‌ ئاکارێک که‌ له‌ خاکی سووریا ئه‌نجام ده‌بێت پێویسته‌ به‌ هه‌ماهه‌نگیی حکوومه‌تی دیمه‌شق بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌یید جه‌واد جه‌مالی نه‌وبه‌ندگانی له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین کرد و گوتی: ئاسایییه‌ تورکیا ده‌بێت ڕێز له‌ سه‌روه‌ریی سووریا بگرێت و هیچ هه‌نگاوێک به‌ بێ هه‌ماهه‌نگیی حکوومه‌تی دیمه‌شق له‌ نێو خاکی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام نه‌دات.

ناوبراو درێژه‌ی پێدا: حکوومه‌تی مه‌رکه‌زیی سووریا ئه‌مڕۆکه‌ به‌ خۆیدا هاتوووه‌ته‌وه‌ و ده‌توانێت کێشه‌ نێوخۆیییه‌کانی چاره‌سه‌ر بکات.

جه‌مالی نه‌وبه‌ندگانی گوتیشی: ئێمه‌ بڕوامان وایه‌ ده‌بێت تورکیا دان به‌خۆدا بگرێت و واز له‌ هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی بهێنێت چوونکه‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌ ده‌بێته‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆریزم له‌ ناوچه‌که‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی زیاد کرد: دانووستانی ئه‌ستانه‌ و هاوکاریی ئێران و تورکیا و ڕووسیا هه‌نگاوێکی ئیجابی بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی سووریا هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ نه‌ده‌بوو تورکیا له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ربازیدا کاری کردبا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11343

Your Comment

You are replying to: .
captcha