به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی تورکیا له ڕۆژی 20ی جانیڤێریی 2018 که ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی دژه کورد له عه‌فرینی سووریا ده‌ستی پێکردوووه جه‌ختی کردۆته سه‌ر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بۆ ناوچه‌ی مه‌نبه‌ج که له ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریایه و هێزه چاودێره‌کانی ئه‌مریکاش له‌وێدان.
تورکیا هۆشداری داوه که مومکینه له کاتی هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین هێزه ئه‌مریکییه‌کانیش بکرێنه ئامانجی ئاگری هێزه‌کانی تورکیا.
عه‌مید حه‌مه سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له ناوه‌ندیی ئاشتیی واشنتۆن بۆ ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمزی وت: ئێستا کاتێکی مه‌ترسیداره بۆ تورکیا و ئه‌مریکا.
ناوبراو هۆشداری دا ڕه‌نگه له ڕۆژانی داهاتوودا ته‌نگژه‌کان زیاتر ببێته‌وه. هه‌ر دوو وڵات بهرژهوهندییێکیان له سووریا هه‌یه و مومکینه ته‌نگژه‌ی نێوانیان بگاته ئاستێک که دۆخه‌که له کۆنتڕۆڵ‌دا نه‌مێنێت.
هه‌روه‌ها جێنیفر کافارلا توێژه‌ری باڵا له ئه‌نستیتۆی توێژینه‌وه‌کانی شه‌ڕ به‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی ڕاگه‌یاندوووه مه‌ترسیی پێکدادانی سه‌ربازی له نێوان هێزه‌کانی تورکیا یان هێزه جێگره‌وه‌کانیان له سووریا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له مه‌نبه‌ج که له کۆنتڕۆڵی کورددایه، جیدییه.
ناوبراو زیادی کرد: پێشتریش پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی پاڵپشتیکراوی تورکیا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک و ڕاوێژکارانی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له سووریا ڕاپۆرت درابوو.
به‌ڵام ئه‌و توێژه‌ره ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هه‌یه شه‌ڕ له مه‌نبه‌ج له نێوان هێزه‌کانی پاڵپشتیکراوی تورکیا و ئه‌مریکا ڕوو بدات نه‌ک له نێوان هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌و دوو وڵاته.
جێنیفر کافارلا سه‌باره‌ت به هۆکاری ته‌ئکیدی تورکیا له سه‌ر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریا بۆ مه‌نبه‌ج وتی: پاڵپشتییه‌کانی ئه‌مریکا له هێزه کوردییه‌کانی سووریا که تورکیا ئه‌وان به تیرۆریست ده‌زانێت بۆته هۆی ئه‌وه‌ی گوشاری هه‌ستیاریی گشتیی تورکیا له سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته بۆ هێرش کردنه‌سه‌ر هێزه کوردییه‌کان له مه‌نبه‌ج زیاتر ببێت. ده‌وڵه‌تی تورکیا پاڵپشتیی ئه‌مریکا له هێزه کوردییه‌کانی سووریا به جۆرێک مه‌شرووعییه‌ت دان به کۆنتڕۆڵیان به سه‌ر سنووره‌کانی سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌زانێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment