ئارێز عه‌بدوڵڵا: عه‌بادی ده‌ستی ده‌ستی به‌ کورد ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی عیراق ڕای‌ده‌گه‌ێنێت: "سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌ نییه‌ مووچه‌ی هه‌رێم بنێرێت".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌/ 5ی فێبریوێری ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "‌حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی ده‌ستی به‌ كورد ده‌كات و ئاماده‌ نییه‌ مووچه‌ی هه‌رێم بنێرێت".

ئارێز عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "داوامان كردوووه‌ كه‌ دوو مووچه‌ی هه‌رێم بنێرێت به‌ڵام عه‌بادی ئاماده‌ش نه‌بوووه‌ كه‌ مووچه‌ی مانگێكیش بنێرێت".

سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز ئه‌وه‌شی وتوووه‌: حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌یه‌وێت ته‌نانه‌ت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌مێنێت.

ناوبراو داواشی كرد كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات هه‌رچه‌ند عه‌بادی حه‌ز ناكات كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر ببێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11320

Your Comment

You are replying to: .
captcha