به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بۆ یه‌که‌م جاره به‌کارخستنی فڕۆکه به تۆوی ڕوووهک ده‌خرێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه و یه‌که‌م گه‌شتی ئاسمانییه له جیهاندا که سووته‌مه‌نیی ڕوووهکی (Biofuel) له بزوێنه‌ری فڕۆکه‌که‌دا به کار هاتوووه به شێوه‌یێکی ڕێژه‌ییش 7% گه‌شته‌که به‌و سووته‌مه‌نییه ڕوووهکییه ئه‌نجام دراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی پێگه‌ی فیچهریزم که تایبه‌ته به پێشکه‌وتنه ته‌کنۆلۆژی، زانستی و پزیشکییه‌کانی جیهان، سووته‌مه‌نیی ئه‌و گه‌شته تێکه‌ڵێک بوووه له سووته‌مه‌نیی ئاسایی و سووته‌مه‌نیی ڕوووهکی به ڕێژه‌ی 90% و 10% بۆ هه‌ر دوو سووته‌مه‌نییه‌که.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌ندازیارانی بواری میکانیکی کار ده‌که‌ن بۆ باشتر کردنی ژینگه‌ی جیهان و یارمه‌تیدانی که‌م کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌کارهاتووی سووته‌مه‌نییه له جیهاندا که وا ده‌کات ئه‌و ڕوووهکه فڕۆکه‌که ده‌کاته دۆستی ژینگه و زیانه‌کانی له‌سه‌ر ئاو و هه‌وا و ته‌ندروستی مرۆڤ که‌م ده‌کاته‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment