فڕۆکه‌یێک دروست کراوه‌ به ‌تۆوی خه‌رته‌له‌ کار ده‌کات

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- له‌ دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا گه‌شتێکی فڕۆکه‌وانی له‌ لۆس ئه‌نجلۆسه‌وه‌ به‌ره‌و ئوسترالیا به‌ڕێکه‌وت و 10%ی سووته‌مه‌نیی ئه‌و فڕۆکه‌که‌یه‌ تۆوی ڕوووه‌کی جۆری خه‌رته‌له‌ بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بۆ یه‌که‌م جاره‌ به‌کارخستنی فڕۆکه‌ به‌ تۆوی ڕوووه‌ک ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌ و یه‌که‌م گه‌شتی ئاسمانییه‌ له‌ جیهاندا که‌ سووته‌مه‌نیی ڕوووه‌کی (Biofuel) له‌ بزوێنه‌ری فڕۆکه‌که‌دا به ‌کار هاتوووه به ‌شێوه‌یێکی ڕێژه‌ییش 7% گه‌شته‌که‌ به‌و سووته‌مه‌نییه‌ ڕوووه‌کییه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

به ‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی پێگه‌ی فیچه‌ریزم که‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێشکه‌وتنه‌ ته‌کنۆلۆژی، زانستی و پزیشکییه‌کانی جیهان، سووته‌مه‌نیی ئه‌و گه‌شته‌ تێکه‌ڵێک بوووه‌ له‌ سووته‌مه‌نیی ئاسایی و سووته‌مه‌نیی ڕوووه‌کی به ‌ڕێژه‌ی 90% و 10% بۆ هه‌ر دوو سووته‌مه‌نییه‌که‌.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌ندازیارانی بواری میکانیکی کار ده‌که‌ن بۆ باشتر کردنی ژینگه‌ی جیهان و یارمه‌تی‌دانی که‌م کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌کارهاتووی سووته‌مه‌نییه‌ له‌ جیهاندا که‌ وا ده‌کات ئه‌و ڕوووه‌که‌ فڕۆکه‌که‌ ده‌کاته‌ دۆستی ژینگه ‌و زیانه‌کانی له‌سه‌ر ئاو و هه‌وا و ته‌ندروستی مرۆڤ که‌م ده‌کاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11317

Your Comment

You are replying to: .
captcha