به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولسه‌لام به‌رواری به ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"ی وتوووه: کورده‌کان هه‌ندێ کێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆک وه‌زیرانه هه‌یه که یه‌ک له دوای یه‌ک ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه گرتوووه. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌رپرسی ناچار کردنی کورد بۆ جیابوونه‌وه له عێراقن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد جیدی نه‌بوونی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان و ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی ڕه‌وا و یاسایی‌ی هاووڵاتییانی کورد و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی که به‌غدا له به‌رانبه‌ر کورد ده‌یگرێته‌به‌ر، ئه‌و باوه‌ڕه بۆیان دروست ده‌کات که ژیان له عێراق بۆیان نامومکین ده‌بێت.
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری جه‌ختیشی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر جارێکی‌تر حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پرسی به‌ڕێوه بردنی گشتپرسی ئاراسته بکات 90 له‌سه‌دی کورده‌کان ده‌نگی ئه‌رێنی به‌و گشتپرسییه ده‌ده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment