له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵ بۆ به‌ره‌یێکی نوێی ئۆپۆزیسیۆن ده‌درێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ڕای‌ده‌گه‌یێنێت له‌گه‌ڵ گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی گفتوگۆیان له‌باره‌ی دروست کردنی به‌ره‌یێکی هاوبه‌ش کردوووه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێکخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و عه‌لی باپیر ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ سلێمانی ڕای‌گه‌یاند: ئامانج له‌و دیداره پێکهێنانی به‌ره‌یێکی نوێی ئۆپۆزیسیۆن‌ بۆ ڕزگار کردنی هه‌رێمی کوردستان له‌م قه‌یرانه‌ سه‌ختانه‌یه‌ که‌ ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه.

سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانیی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری جه‌ختی کرده‌وه‌: "به‌ شێوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌یێكی ڕاوێژكاری بوو و له ‌نێوان ھه‌ر سێ لامان باس له‌ ھه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستان و ھه‌ماھه‌نگی و ھاوكاری كرا به‌ ئاراسته‌ی دروست كردنی به‌ره‌یێكی ھاوبه‌ش و ده‌رباز بوونی كوردستان له‌م قه‌یرانه‌ سه‌ختانه‌ی كه‌ ڕووبه‌ڕووی میلله‌ته‌كه‌مان بوونه‌ته‌وه‌".

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11313

Your Comment

You are replying to: .
captcha