ئایه‌توڵڵا جه‌نه‌تی: ده‌بێت گوێ له‌ ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵکه‌ بگرین/ من نیگه‌رانی ساڵی داهاتووم

به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی خوبره‌کان له‌ لێدوانێکدا ده‌ڵێت: پێویسته‌ گوێ له‌ ده‌نگی هاووڵاتییان بگیردرێت. کاتێک ڕێژه‌ی هه‌ژاری په‌ره‌ی سه‌ند نه‌داران و هه‌ژاران دێنه‌ سه‌ر شه‌قام و چیتر ژیانیان پێ ته‌حه‌مول ناکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ دانیشتنی هه‌ماهه‌نگیی 40مین ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران ڕای‌گه‌یاند: ده‌بێت هه‌ڕه‌شه‌ی نێوخۆ و بیانی بناسین و ئه‌وه‌ش زۆر به‌ هه‌ند وه‌ربگرین. هه‌ڵبه‌ت من سه‌باره‌ت به‌ ساڵی داهاتوو نیگه‌رانم که‌ چی ڕوو ده‌دات چوونکه‌ ده‌بێت هه‌موو ئه‌گه‌رێک خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت و له‌به‌رچاو بگیرێت.

ئایه‌توڵڵا جه‌نه‌تی زیادی کرد: دوژمن پێ ته‌حه‌مول ناکرێت ئه‌م حکوومه‌ته‌ 40 ساڵه‌ به‌رانبه‌ریان وه‌ستاوه‌ و دیاره‌ ئه‌وانیش هه‌رچی له‌ ده‌ستیان بێت ئه‌یکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م حکوومه‌ته‌ ئیسلامییه‌ بڕووخێنن به‌ڵام تا ئێستا هیچیان پێ نه‌کراوه‌.

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی خوبره‌کان ئاشکراشی کرد: پێویسته‌ گوێ له‌ ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵکه‌ بگیرێت. هاوده‌نگ بین له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و خۆمان له‌ ڕیزی گه‌ل جیا نه‌که‌ینه‌وه‌. بژێوی ژیانی هاووڵاتییان زۆر دژوار بوووه‌. من له‌وه‌ زیاتر باسی ئه‌م پرسه‌ ناکه‌م چوونکه‌ هیچم به‌ ده‌ست نایێت به‌ڵام ئه‌سه‌فی پێ ده‌خۆم.

ناوبراو درێژه‌ی پێدا: ئێمه‌ هه‌ندێک ئه‌رکی دیاری‌کراو و گشتیمان هه‌یه‌ که‌ ده‌بێت ڕایانپه‌ڕێنین. ئێستاش بڕیار دراوه‌ وه‌زیره‌کان قسه‌ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان بکه‌ن. ده‌بێت ڕاست و پاک به‌ خه‌ڵکی بڵێن چییان کردوووه‌ و به‌نیازن چی بکه‌ن تاوه‌کوو ئه‌و خه‌ڵکه‌ ئارام ببنه‌وه‌. دیاره‌ له‌ باری ئه‌منی و سیاسییه‌وه‌ کاری زۆر کراوه‌ به‌ڵام له‌ باری ئابووری و بژێوی ژیانه‌وه‌ کارێکی ئه‌وتۆ نه‌کراوه‌ و ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته‌ ئاسانکاری بۆ ژیانی هاووڵاتییان بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11304

Your Comment

You are replying to: .
captcha