تورکیا ئۆپەراسیۆنەکەی لە سووریا بوەستێنێت

بەشی ئێران- بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: ئێران، ڕووسیا و تورکیا بەردەوامن لە سەر هاوکارییە پێشووەکانیان لە ئەستانە و ئەوەی کە ئێستا لە لایەن تورکیاوە لە سووریا ئەنجام دەدرێت دەبێت بوەستێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسمی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتیشی درێژەی ئەو پڕۆسەیە کە تورکیا گرتوویەتە بەر دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ناسەقامگیریی و نائەمنی و تیرۆریزم بۆ سووریا، هەندێک لە هەواڵەکان لە دیمەشقەوە باس لە گەڕانەوە هەوڵی تیرۆریستی بۆ ئەو شارە دەکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: دەبێت تورکیا بە هەوڵەکانی خۆیدا بچێتەوە و هەر پرسێک کە سەبارەت بە سووریا هەیە لە چوارچێوی پڕۆسەی ئەستانە و دانووستانەکانی دیکەدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

ناوبراو درێژەی دا ئێمە خەریکی دانووستاندن لەگەڵ هەر دوو وڵاتی تورکیا و ڕووسیاین و ئەم ڕاوێژکارییە درێژەی دەبێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11299

Your Comment

You are replying to: .
captcha