به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکراتیکی کانتۆنی عه‌فرین لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە داوای له ڕووسیا و ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان کردوووه هه‌ڵوێستی خۆیان هه‌مبه‌ر هێرشه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا بۆ کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین بگۆڕن که حه‌فده‌هه‌مین ڕۆژی خۆی تێده‌په‌ڕێنێت.
ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکراتیک که به‌یاننامه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کانتۆنی عه‌فرینی بڵاو کردۆته‌وه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر داوای له ڕووسیا کردوووه واز بێنێت له پاڵپشتی کردنی تورکیا و هه‌ڵوێستی خۆی بگۆڕێت. ناوبراو له‌و باره‌یه‌وه نووسیی: "وه‌کوو خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری عه‌فرین داوا له فیدراسیۆنی ڕووسیا ده‌که‌ین واز بێنێت له هه‌ڵوێستی خۆی واتا پاڵپشتی کردنی تیرۆریزم. ئێمه له کوشتوبڕی هاووڵاتییانی بێ گوناح له لایه‌ن حکوومه‌تی فاشیستی تورکیا، ڕووسیا به به‌رپرسیار ده‌زانین."
ئیلهام ئه‌حمه‌د له توویتێکی دیکه‌دا داوای کرد له ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان، هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، ڕێکخراوه یاسایی، مه‌ده‌نی و مرۆڤدۆستانه‌کان، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا به خێرایی و له زووترین کاتدا بۆ وه‌ستاندنی ده‌ستدرێژیی سه‌ربازیی تورکیا بۆ کانتۆنی عه‌فرین ته‌داخول بکه‌ن.
به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی ناوه‌ندی ده‌رمانیی کانتۆنی عه‌فرین له هێرشه ئاسمانی و تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیا و گرووپه چه‌کداره توندڕه‌وه سوورییه‌کان بۆ عه‌فرین تا ئێستا 130 هاووڵاتیی سڤیل کوژراون و 320 هاووڵاتیی دیکه‌ش بریندار بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment