به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆبۆته‌كه ناوی "سویار"ه و كافێیهكهش له ناوچه‌یێكی ناوه‌ڕاستی شاری تۆكیۆی ژاپۆنی كراوه‌ته‌وه كه ناوی نراوه "كافێیهكی سه‌رنجڕاكێش".
له‌و كافێیهدا ڕۆبۆتی "سویار" له جێگه‌ی هه‌موو كارمه‌ندانی قاوهخانهیێكی ئاسایی هه‌ڵده‌ستێت به ئاماده كردنی قاوه و پێشكه‌شی سه‌ردانیكه‌رانی ده‌كات.
"سویار" له كاتی چوونی هه‌ر كه‌سێک بۆ قاوه‌خانه‌كه لێی ده‌پرسێت ئایا ده‌ته‌وێت قاوهیێكی به‌له‌زه‌ت بخۆیت و دواتر قاوه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات.
له‌و قاوه‌خانه‌یه كه تێدا ئه‌و ڕۆبۆته قاوه ئاماده ده‌كات نرخی هه‌ر قاوه‌یێک 320 یه‌نی ژاپۆنییه كه ئه‌وه‌ش ده‌كاته 3 دۆلاری ئه‌مریكی و بۆ ئاماده كردنی هه‌ر قاوه‌یێک ته‌نیا یه‌ک ده‌قیقه‌ی پێویسته.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment